2021 بۆ دیبالا کۆتاییهات

PM:07:49:12/12/2021

688 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری پێکانی دیبالای ڕاگەیاند و ڕۆژنامەکانیش ڕایانگەیاند ئەمساڵ بۆ یاریزانەکە کۆتاییهاتوە.

پاولۆ دیبالای یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڤینسیا لە خولی ئیتاڵیدا دوای 12 خولەک یاریگای جێهێشت بەهۆی تووشبونی بە پێکان.

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پێکانی یاریزانە ئەرجەنتینیەکەی یانەکەیانی لە ڕانی ڕاستیدا ڕاگەیاند بێئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرابکات.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، دیبالا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشیبوە نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و بەوەش ئەمساڵ بۆ یاریزانەکە کۆتاییهاتوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، پاولۆ دیبالا لە چوار یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بۆلۆنیا و کالیاری و ناپۆلی و ڕۆما ناتوانیت بەشداریبکات

خ . ک