PM:07:35:12/12/2021
300 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە ئاڵای سپی
هەڵکرد دوای ئەوەی دیمبلی دوو گرێبەستی نوێی یانەکەی ڕەتکردوەتەوە.
عوسمان دیمبلی 24 ساڵ
گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوودا لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی دێت و لە مانگی کانونی
دووەمی 2022ەوە دەتوانیت بێبەرامبەر گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکدا ئیمزا بکات کە
خۆی بیەوێت.
ڕۆژنامەی سپۆرتی
کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بێهیوابوون و ئاڵای
سپیان هەڵکردووە لە مانەوەی عوسمان دیمبلی لە یانەکەیان
ڕۆژنامەکە
ئاشکرایکردووە، یاریزانە فەرەنسیەکە دواین دوو ئۆفەری یانەکەی بە مەبەستی
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتکردوەتەوە، کە یەکەمیان بە مووچەی ساڵانەی حەوت ملیۆن
یۆرۆ و دووەمیان هەشت ملیۆن یۆرۆ بووە
ڕونیشکردوەتەوە،
دیمبلی دەیەوێت لە کۆتایی وەرز ڕیزەکانی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و پەیوەندی بکات بە
یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە تا جارێکیتر لەژێر سەرپەرشتی تۆماس تۆخێل یاری بکاتەوە
سپۆرت ئاماژەی بەوەداوە، هۆکارێکیتری ڕۆیشتنی
دیمبلی لە یانە ئیسپانیەکە بێهیوابونە لە دەستەی پزیشکی یانەکەی کە زۆرترین کات بە
هۆی پێکانەوە لە یاریکردن دوورکەوتوەتەوە و نەیانتوانیوە چارەسەری گونجاوی بۆ بکەن.
خ . ک