PM:07:11:12/12/2021
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا
لیستەر سیتی برینەکانی نیوکاسڵی قوڵکردەوە و وێستهامیش دوو خاڵی گرنکی لەدەستدا.
لە یارییەکانی
هەفتەى 16ی پریمەرلیگ، یانەى لیستەر سیتی لە یاریگای کینگ پاوەر میوانداری یانەى
نیوکاسڵی کرد و یارییەکەى بە چوارگۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە.
چوار گۆڵەکەى
یانەى خاوەن یاریگا تیلیمانس دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 39 و 81 و داکا لە خولەکی 57 و
مادیسۆن لە خولەکی 85 تۆماریانکرد.
بەو ئەنجامەش
لیستەر سیتی بە 22 و بە شێوەیەکی کاتی چووە خانەى هەشتەمی ڕیزبەندی و نیوکاسڵیش بە
10 خاڵ لەدوا پلەى ڕیزبەندیدایە.
لە یارییەکی
تریشدا، وێستهام دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە خاڵێکەوە گەڕایەوە یاریگای خۆی پاش
ئەوەى بەبێ گۆڵ لەگەڵ بێرنلی بەرامبەر بوو.