خولی ئیتاڵێا.. ئەتلانتا بە کاتی چووە سێیەمی ڕیزبەندی

PM:07:06:12/12/2021

484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئەتلانتا لە هیلاس ڤیرۆنای بردەوە و بۆڵۆنیاش دووچاری شکستهات.

لە بەردەوامی یارییەکانی هەفتەى 17ی خولی یانە پلەیەکەکانی ئیتاڵیا بۆتۆپی پێ، یانەى ئەتلانتا لە دەرەوەى یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە هیلاس ڤیرۆنای بردەوە.

سیمیۆنی سەرەتا گۆڵی پێشکەوتنی ڤێرۆنای لە خولەکی 22 تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکەکانی 37 و 63 میرانچوک و کۆپمینەرەس دوو گۆڵیان بۆ ئەتلانتا تۆمارکرد و یارییەکەیان بە جیاوازی گۆڵێک بە سوودی یانەى میوان کۆتایی پێهێنا.

بەو بردنەوەیەش ئەتلانتا بە بە 37 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چووە خانەى سێیەمی ڕێزبەندی.

لە یارییەکی تریشدا، تۆرینۆ لە پێگەى خۆی سێ خاڵێ گرنگی کۆکردەوە ، پاش ئەوەى بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بۆڵۆنیای بردەوە و بە 23 خاڵ لە پلەى 12یەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.