PM:06:43:12/12/2021
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماڵدینی
دووپاتیکردەوە لە مێرکاتۆی زستانەدا ڕکابەری دەکەن بۆ گواستنەوەى بەرگریکارێک بۆ
سان سیرۆ.
پاوڵۆ ماڵدینی
بەڕێوەبەری وەرزشی میلانی ئیتاڵی لە لێدوانێکدا بۆ تریباڵ سپۆرت دووپاتیکردەوە، بۆ
شوێنگرتنەوەى کایەر ناچاردەبن لە گواستنەوەى زستانەدا بەدوای بەرگریکارێکی
بەتوانادا بگەڕێن تا بەرەو سان سیرۆ پەلکێشی بکەن.
ماڵدینی
ڕاشیگەیاند، بەرنامەیان نەبووە بچنە کێبڕکێی یانەکانی تر بۆ گواستنەوەى یاریزان لە
گواستنەوەى زستانەدا، بەڵام پێکانی کایەری دانیمارکی و دوورکەوتنەوەی تا کۆتایی
وەرز و بەشداریکردنی هەندێک لە یاریزانەکانیان لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا گۆڕانکاری
لە پلانەکانیان دەکەن.
بەرگریکارەکەى
پێشووی ئەى سی میلان ئاماژەى بەوەشدا، ئامانجی ئەم وەرزەیان لە خولی ئیتاڵیا ڕوونە
و دەیانەوێت کار بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە بکەن و نابێت کارەساتی ئەم وەرزە لە
چامپیۆنزلیگیان بیربچێتەوە کە لە شەش یاری قۆناغی کۆمەڵەکاندا تەنها خاوەنی
بردنەوەیەک بوون.