ئابڕووچوونی ڕاهێنەرەکەى بەرشەلۆنە ئیسپانیا دەهەژێنێت

PM:05:41:12/12/2021

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا بەرگری دەکات و دووپاتیکردەوە ئاگاداری ئابڕووچوونەکەى ئەلبێرتی مامۆستای پەروەردەى جەستەیی یانەکەی نین.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، دوورو نزیک ئاگاداری ئەو ئابڕووچوونە سێکسییە نین کە لەلایەن ئەلبێرت بیناگیسی ڕاهێنەری پەرەوەردی جەستەیی تازەپێگەیشتوانی یانەکەیەوە ئەنجامدراوە و ئەگەر ئاگاداربووایە بەهیچ شێوەیەک گرێبەستیان لەگەڵدا واژوو نەدەکرد.

Joan Laporta: 'We know how to solve this'

لاپۆرتا ئاشکراشیکرد، کارگێڕی یانەکەى بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە دەکات تا زانیاری وردی دەستبکەوێت و پاش ئاشکراکردنی ڕاستییەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیەنن و ئەوەشی ئاشکراشکردووە، لە ڕابردوودا بەهۆی هۆکاری تایبەتی گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە و دواتر بەهۆی تواناکانی و دەستنیشانکردنی یاریزانە بەهرەمەندەکان جارێکی تر گرێبەستیان لەگەڵدا واژوو کردووە.

Albert Benaiges: Ex-Barcelona academy chief faces sex abuse claims - BBC News

لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین سکاڵا لەسەر ئەلبێرتی ڕاهێنەری پێشووی پەرەوەردی جەستەیی لە فێرگەی ئەسکۆلای بەرشەلۆنە بە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی تۆمارکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بابەتدا بەردەوامی هەیە و دەنگۆکان باس لەوەدەکەن ڕاهێنەرەکەى بەرشەلۆنە داوای لە بەهرەمەندە کوڕ و کچەکان کردووە بە کۆمەڵ خۆیان بشۆن و پێویستیش بکات خۆی چاودێریان دەکات.