PM:04:47:12/12/2021
460 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنتۆنێلا دەیەوێت
میسی لەگەڵ کەشی پاریس ڕابهێنێت و یاریزانەکەش گومانی لە تەکتیکی پۆچیتینۆ نییە.
ڕۆژنامەی لو
پاریزیانی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئەنتۆنێلای خێزانی لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی
پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەیەوێت گەشتێک بە ناو هەموو شاری پاریسدا بە
هاوسەرەکەی بکات.
ڕۆژنامەکە رایگەیاندوە،
ئەنتۆنێلا لەگەڵ مناڵەکانی زۆربەی شاری پاریس گەڕاون و تا ڕادەیەک شارەزای شارەکە
بوون لەبەرئەوە دەیەوێت میسیش لەگەڵ ڕۆشنبیری شارەکە بگونجێنێت.
ئاشكراشیکردووە، میسی
لە ئێستا دەیەوێت لەگەڵ کەشی فەرەنسا خۆی بگونجێنێت و مناڵەکانیشی لە هەوڵی
بەردەوامدان بۆ فێربونی زمانی فەرەنسی و لە ئێستادا باشێکی زۆری زمانەکە فێربوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، میسی هیچ گومانێکی نییە لە
پلانەکانی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری یانەکەیان و پەیوەندیەکی بەهێز لە
نێوانیاندا هەیە لەو کاتەی کە ڕاهێنەرەکە پەیوەندی پێوەکردوە و شێوازی یاریکردنی
تیپەکەی پێوتوە.
خ . ک