خولى نایابى عێراق.. زاخۆ و نەورۆز دۆڕان

PM:04:18:12/12/2021

948 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، زاخۆ بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە زەورا دۆڕا و نەورۆزیش بۆ شەشەم جار توشى شکست بوو.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 12ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى زاخۆ لە یاریگاى زاخۆى نێودەوڵەتى، میواندارى یانەى زەوراى کرد و زاخۆى خاوەن یاریگا و هاندەر، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و بۆ سێیەم جار لەم وەرزەى خولەکەدا توشى شکست بوو.

لە یارییەکى ترى هەمان هەفتەدا، یانەى نەورۆز لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى ئەمانە بەغداد بووەوە و نەورۆز بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکى دۆڕاند، کە ئەمە شەشەم دۆڕاندنى بوو لەم وەرزەى خولەکەدا توشى بوو.

بەم ئەنجامانە، زاخۆ بە 19 خاڵ و بەکاتى لە پلەى حەوتەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە و نەورۆزیش بە 10 خاڵەوە لە پلەى 15یەمدا مایەوە.

زاخۆ تا ئێستا نازناوى خولى نایابى عێراقى بەدەستنەهێناوە و نەورۆزیش بۆ یەکەم جارە بەشدارى لە خولەکەدا دەکات، بەڵام هەولێر چوار جار و دهۆک جارێک بوون بە پاڵەوانى خولەکە.

گ . ف