بەرشەلۆنە چوار گرێبەستی نوێ ئەنجامدەدات

PM:03:55:12/12/2021

780 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی چاوی لە چوار یاریزانی چێڵسیە و دەیەوێت گرێبەستیان لەگەڵدا بکات.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەم وەرزەی لالیگادا بە دۆخێکی باشدا تێناپەڕێت و ئەنجامەکانی وەک پێویست نین و لە چامپیۆنز لیگیش لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاواییکردووە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە،کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە دەیانەوێت پێکهاتەی یانەکەیان بەهێز بکەن بە گواستنەوەی چەند یاریزانێک.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، لە ئێستادا بەرشەلۆنە چاودێری چوار یاریزانی یانەی چێڵسی دەکات و دەیانەوێت گرێبەستیان لەگەڵدا ئەنجامبدەن، ئەوانیش ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر و کریستیان پۆلیسیچ و سیزار ئەسپلیکوێتا و ئەندریاز کریستینسنن.

ئاماژەی بەوەشداو، پۆلیسیچی ئەمریکی ئارەزووی ئەوە دەکات لە مێرکاتۆی زستانەدا پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات و درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت، ئەزپلیکوێتاش لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی کۆتایی دێت و تا ئێستاش ئامادەنییە نوێیبکاتەوە.

مۆندۆ ڕونیکردوەتەوە، قورسە گواستنەوەی ڕۆدیگێر لەلایەن یانە ئیسپانیەکەوە چونکە ئەو یاریزانە داوای مووچەیەکی ساڵانەی زۆر دەکات، کریستینسنیش لە ئێستادا لە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدایە.

خ . ک