خشتە.. ئەمشەو ناپۆلى و ئینتەر بەدواییەکدا یارى دەکەن

PM:02:31:12/12/2021

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولى ئیتاڵیا، ناپۆلى میواندارى ئیمپۆلى دەکات و ئینتەر میلان و کالیاریش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 17ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، ئەمشەو کاتژمێر هەشت، ناپۆلى پلەى سێیەم لە یاریگاى دێگۆ ئەرماندا مارادۆنا میواندارى ئیمپۆلى دەکات و لازیۆش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى ساسۆلۆ دەبێتەوە.

لە کاتژمێر 10 و 45 خولەکیشدا، ئینتەر میلانى پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکە لە یاریگاى جۆزیپى میاتزا، میواندارى کالیارى دەکات.

لە دوایین یارى هەفتەکەشدا، سبەینێ دووشەممە کاتژمێر 10 و 45 خولەکى شەو، ڕۆما لە یاریگاى ئۆڵمیپکۆ لە ڕۆماى پایتەختدا، بەرامبەر سپیزیا یارى دەکات.

گ . ف

No description available.