ڤیدیۆ.. مۆندیالى تۆپى دەست.. سوید و نەرویج یەکسانبوون

AM:11:02:12/12/2021

1300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى جیهانى تۆپى دەستدا، سوید و نەرویج یەکسانبوون و هۆڵەنداش لە کازاخستانى بردەوە.

لە جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى جیهانى تۆپى دەستى کچانى 2021، کە لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، لە کۆمەڵەى دووەمدا هەردوو هەڵبژاردەى سوید و نەرویج ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە 30 گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

لە هەمان کۆمەڵەدا و لە یارییەکى تردا، هەڵبژاردەى هۆڵەندا بەرامبەر هەڵبژاردەى کازاخستان یاریکرد، هۆڵەندا کۆنترۆڵى یارییەکەى کرد و بە جیاوازى 46 گۆڵ و بە ئەنجامى 61 گۆڵ بەرامبەر بە 15 گۆڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەم ئەنجامانە، هۆڵەندا دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە چوار خاڵ پێشەنگى کۆمەڵەکەى گرتووە، نەرویج و سویدیش بە سێ خاڵ و بە دواییەکدا لە پلەکانى دووەم و سێیەمدان.

گ . ف