AM:10:34:12/12/2021
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمڕۆ لە خولى فەڕەنسا، لیل و لیۆن ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و پاریس سان
جێرمانیش میواندارى مۆناکۆ دەکات.
لە هەفتەى 18ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى فەڕەنسا، ئەمڕۆ کاتژمێر سێى پاش
نیوەڕۆ، لیلى پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى خولەکە، لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى
ئۆڵیمپیک لیۆن دەکات.
لە کاتژمێر پێنجى ئێوارەشدا، ڕین و نیس ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و کاتژمێر
حەوتى شەویش، ئۆڵیمپیک مارسیلیا لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر ستراسبۆرگ
یارى دەکات.
لە دوایین یارى هەفتەکەشدا و کاتژمێر 10 و 45 خولەکى شەو، پاریس سان جێرمان
لە یاریگاى باخچەى شازادەکات، میواندارى مۆناکۆ دەکات.
یانە پاریسیەکە، کە دوو یارییە لەسەریەک توشى یەکسانبوون دەبێت، بە 42 خاڵ
لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بەجیاوازى 11 خاڵ لە پێش ڕینى پلەى دووەمەوەیە،
مارسیلیاش لە پلەى سێیەمدایە و 30 خاڵى هەیە.
گ . ف