ڤیدیۆ.. سیڤیلیە لە ئەتلەتیک بلباوى بردەوە

AM:09:55:12/12/2021

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیسپانیا، سیڤیلیە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە بلباوى بردەوە و پارێزگارى لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى کرد.

لە هەفتەى 17ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، سیڤیلیەى ئەندەلوسى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى ئەتلەتیک بلباوى باسکى بووەوە.

سیڤیلیەى میوان بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و تاکە گۆڵەکەشى لە خولەکى 38دا لەلایەن تۆماس دیلانییەوە تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، سیڤیلیە دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 34 خاڵ پارێزگارى لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکە کرد، بلباویش بە 21 خاڵ و بەکاتى بۆ پلەى دەیەم دابەزى و ئەگەرى دابەزینى زیاتریشى هەیە.

لە یارییەکانى تریشدا، ڤالانسیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیلچى بردەوە و ئەلاڤێس و خیتافیش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون، لیڤانتیش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ بە ئیسپانیۆڵ دۆڕا.

گ . ف