AM:09:31:12/12/2021
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جەزائیر بە لێدانى یەکلاکەرەوە لە مەغریبى بردەوە و لەگەڵ میسڕ سەرکەوتنیان
بۆ قۆناغى پێش کۆتایى جامى عەرەب بەدەستهێنا.
لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى عەرەب، کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەى
جەزائیر و مەغریب ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و کاتى یاسایى یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ
هەردوولا کۆتایى هات.
لە دوو تایمى زیادکراودا هەردوو هەڵبژاردە یەکى گۆڵێکى تریان تۆمارکرد و
یارییەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا تەواوبوو، دواتر بە لێدانى یەکلاکەرەوە جەزائیر
بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەى بردەوە.
جەزائیر شانبەشانى هەڵبژاردەى میسڕ سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى جامەکە
بەدەستهێنا، کە ئەمیش لە هەمان قۆناغدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەى
ئوردنى بردەوە.
لە قۆناغى پێش کۆتایی جامى عەرەبدا، جەزائیر بەرامبەر قەتەرى ڕێکخەرى
پاڵەوانێتییەکە یارى دەکات و میسڕ و تونسیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
گ . ف