ڕۆناڵدۆ و دى خیا و ڕانیک ژمارەی نوێیان تۆمارکرد

AM:09:13:12/12/2021

768 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ ژمارەى گۆڵەکانى سۆلشایەرى لە پریمەر لیگدا یەکسانکردەوە و دی خیاش ژمارەى کلین شێتەکانى گەیاندە 200 کلین شێت.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى بە لێدانى سزا گۆڵى بردنەوەى مانچستەر یونایتدى بەرامبەر نۆریچ سیتى تۆمارکرد لە هەفتەى 16ى خولى ئینگلتەرادا.

بەمەش ڕۆناڵدۆ گۆڵى 50ى شەیتانە سورەکەى بە لێدانى سزا لە دەرەوەى یاریگاى یانەکەیدا تۆمارکرد لە پریمەر لیگدا و لەم ژمارەیەشدا تەنیا لیڤەرپوڵ لە پێشەوەیەتى، کە ئەم 60 گۆڵى هەیە.

هاوکات ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنى 91 گۆڵ لە پریمەر لیگدا، ژمارەکەى ئۆلى گۆنار سۆلشایەرى نەرویجى تۆمارکردەوە.

لەلایەکى ترەوە، داڤید دى خیاى ئیسپانى ژمارەى کلین شێتەکانى لە مانچستەر یونایتددا بۆ 200 کلین شێت بەرزکردەوە، کە لەلایەن تۆڕى سکاى سپۆرتیشەوە بە باشترین یاریزانى یارییەکە دیاریکرا.

هاوکات ڕالف ڕانیکى ئەڵمانى بوو بە دووەم ڕاهێنەر لە مێژووى مانچستەردا لە یەکەم دوو یاریدا تیپەکەى گۆڵى لێ نەکرێت، کە ڕاهێنەرى یەکەم ئیرنست ماگنال بووە لە 1903دا.

گ . ف

ImageImageImage