خشتە.. کاتى یارییەکانى ئەمشەوى بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید بزانە

AM:08:41:12/12/2021

1156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولى ئیسپانیا، بەرشەلۆنە دەبێتە میوانى ئۆساسۆنا و ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش دێربى مەدرید ئەنجام دەدەن.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 17ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەمشەو کاتژمێر شەش و 15 خولەک، بەرشەلۆنە لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى ئۆساسۆنا دەبێتەوە و کاتژمێر هەشت و 30 خولەکیش ڕیاڵ بیتیس لە یاریگاى پینتۆ ڤیامارین، میواندارى ڕیاڵ سۆسیداد دەکات.

لە کاتژمێر 11ى شەویشدا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لە دێربى شارەکەیدا، یارى لوتکەى هەفتەکە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مدرید ئەنجام دەدات.

لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید بە 39 خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەى گرتووە و بەجیاوازى پێنج خاڵ لە پێش سیڤیلیەى پلەى دووەمەوەیە، ڕیاڵ بیتیسیش لە پلەى سێیەمدایە و 30 خاڵى هەیە.

گ . ف

No description available.