AM:12:28:01/09/2026
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی تورکیا ئامەد سپۆر بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ترابزۆن هێنا و چووە پلەی پێنجەم.
لە یارییەکی خولی تورکیادا، هەردوو یانەی ئامەد سپۆر و ترابزۆن سپۆر ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەفتەی سێیەمی کێبڕکێکانی خولی تورکیدا بوو.
تایمی یەکەم بە هێرشەکانی ترابزۆن دەستی پێکرد، تاوەکو لە خولەکی 11دا محەمەد سەڵاح گۆڵی پێشەنگی بۆیانەکەی تۆمار کرد.
دواتر لە کاتی زیادکراوی تایمی یەکەمدا، ئیرا سور توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ ئامەد سپۆر مۆر بکات و گێمی یەکەم بە یەکسانبوونی هەردوولا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، هەردوو تیم ڕیتمی هێرشەکانیان خێراتر کرد، بەڵام ڕکابەرییەکە تا خولەکەکانی کۆتایی بەیەکسانی بەردەوام بوو.
دواتر لە خولەکی 90دا گیفت ئۆربان توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ ئامەد سپۆر مۆر بکات.
سەرەنجام یارییەکە بە سەرکەوتنی ئامەد سپۆر کۆتاییهات، بەمەش ئامەد سپۆر سەرکەوت بۆ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولەکە و ترابزۆن پلەی 11ی گرتووە.