PM:10:35:31/08/2026
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە چوار گۆڵ
گۆڵبارانه لیتچی کردوو چووە پێشەنی ریزبەندیی.
لە یارییەکی هەفتەی دووەمی خولی ئیتاڵیادا، هەردوو یانەی ڕۆما و لیتچی
ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە.
تایمی یەکەم بە زریانێکی هێرشبەری ڕۆما دەستی پێکرد، تاوەکو لە خولەکی
4دا مالین گۆڵی پێشەنگی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی 23دا مالین گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی مۆر کرد، و
تەنیا دوو خولەک دواتر لە خولەکی 25دا ماتیاس سۆلێ گۆڵی سێیەمی بۆ ڕۆما زیاد کرد و
تای
گ یەکەم بە پێشکەوتنی ڕۆما بە سێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، ڕۆما بەردەوامبوو لەسەر جڵەوگیریکردنی یارییەکە و
لە خولەکی 65دا ڕۆدریگۆ مۆرا توانی گۆڵی چوارەم بەدەستبهێنێت.
پاشان لیتچی هەوڵی دا جیاوازییەکە کەم بکاتەوە، بەڵام بەرگری ڕۆما
پارێزگاری لە پاکیی تۆڕەکەی کرد تا فیکەی کۆتایی.
سەرەنجام یارییەکە بە سەرکەوتنی ڕۆما کۆتایی هات، بەمەش ڕۆما بە
کۆکردنەوەی شەش خاڵ چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە.