کاتى یارى دووەمى عێراق لە جامى عەرەبدا بزانە

PM:03:29:02/12/2021

700 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە جامى عەرەبدا، عێراق بەرامبەر بەحرەین یارى دەکات و قەتەر و عومانیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى عەرەبدا، کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، لە کۆمەڵەى یەکەمدا سبەینێ کاتژمێر یەکى پاش نیوەرۆ، هەڵبژاردەى عێراق لە یاریگاى سەمامە، بەرامبەر هەڵبژاردەى بەحرەین یارى دەکات.

عێراق لە جەولەى یەکەمى جامەکەدا لەگەڵ عومان بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوو، بەحرەینیش بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە قەتەر دۆڕا.

لە یارییەکى ترى هەمان کۆمەڵەدا، هەر سبەینێ کاتژمێر چوارى ئێوارە، قەتەرى ڕێکخەرى پاڵەوانێتییەکە، ڕووبەڕووى عومان دەبێتەوە.

لە کۆمەڵەى دووەمیشدا، کاتژمێر حەوتى شەو، ئیمارات بەرامبەر مۆریتانیا یارى دەکات و کاتژمێر 10ش، سوریا و تونس ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

گ . ف

Image