PM:01:52:10/03/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا براندت لە
دۆرتمۆند بگوازنەوە ریزەکانیان و بەتایبەت پاش ئەوەی گرێبەستەکەی کۆتایی پێدێت
بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەتایبەت دێکۆ ئامانجیانە لە
مێرکاتۆی داهاتوودا چەند یاریزانێک بگوازنەوە ریزەکانیان بەمەبەستی ئەوە
پێکهاتەکەی هانسی فلێکی راهێنەر تۆکمەتر بێت.
تۆڕی سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە بلەوگرانا جولیان
براندتیان لە بروسیا دۆرتمۆند دیاریکراوە بەمەبەستی ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا
ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم
ناوەراستکارە لەلایەن بارساوە بۆئەوە دەگەرێتەوە کە ماوەی گرێبەستەکەی کۆتایی پێدێت
و دەبێتە یاریزانێکی خۆرای ئەمەش بۆ بارودۆخی ئێستای تیپەکە زۆر پێویستە.
ئەستێرە 29 ساڵانەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە
بەشداری 32 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.