رافاێل لۆزان: ناچینە قەتەڕ

PM:12:53:10/03/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافایل لۆزان سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا رایگەیاند سەلامەتی یاریزانەکانیان گرنگترین شتە و بۆ یاریی فینالیسیما ناچنە قەتەر.

لە نوێترین پێشهاتدا سەبارەت بە چارەنووسی یاریی فینالیسیما لە نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین رافایل لۆزانی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەکرد کە قەتەر جێگایەکی باشنیە لە ئێستادا بۆ یارییکردن.

وتیشتی سەلامەتی یاریزانەکانمان لەهەمووشتێک گرنگترەوە و هەرگیز کارێک ناکەین گیانیان لە مەترسیدا بێت.

لۆزان جەختی لەوەشکردەوە کە زۆرینەی یاریزانەکانی هەردوو هەڵبژاردە لە کیشوەری ئەوروپا یاریی دەکەن هەربۆیە باشترین جێگا بۆ ئەنجامدانی فینالیسیما ئەوروپایە.

لە کۆتاییدا رافایل لۆزان ئەوەی ئاشکراکرد کە لە نزیکترین کاتدا بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بڕیاریی کۆتایی لەسەر شوێنی بەڕێوەچوونی یاریی فینالیسیما دەدەین.

خ . ک