خولی سعودیە... هیلال دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەگەڵ تەعاون یەکسانبوو

AM:12:11:25/02/2026

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە هیلال دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەگەڵ تەعاون یەکسانبوو.
لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی 10ی خولی سعودیە، تەعاون لە یاریگای خۆیدا میوانداری هیلالی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی هیلال باشتر بینران و توانیشیان لە خولەکی 42 لەڕێی لێدانێکی سزاوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، بەڵام لە خولەکی چواری زیادکراوی ئەو تایمە مارتینێز بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگا یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم، کوڕانی ئینزاگی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێ ئاکام مایەوە و یارییەکە بە گۆڵێکی یەکسان کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش هیلال دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا، لە ئێستاشدا 55 خاڵی هەیە لە پلەی سێیەم، تەعاونیش خاوەنی 40 خاڵە لە پلەی پێنجەم.