لیڤەرپول چاوی لە گواستنەوەی یاکا بیۆڵی

PM:08:02:23/02/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپول چاوی لە گواستنەوەی یاکا بیۆڵی ئەستێرەی یانەی لیدزە لە هاوینی داهاتوودا.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، یانەی لیڤەرپوول پلانی هەیە لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا هێڵی بەرگرییەکەی نوژەن بکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش چاوی بڕیوەتە تواناکانی بەرگریکاری سۆلۆڤینی، یاکا بیۆڵ، ئەم گرنگیپێدانەی ڕێدز دوای درەوشانەوەی ئەم یاریزانە تەمەن 27 ساڵە دێت لەم وەرزەی پریمەر لیگ.

هۆکاری سەرەکی گەڕانی لیڤەرپوول بەدوای بەرگریکارێکی نوێدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یانەکە پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئیبراهیما کۆناتێ ڕیزەکانیان جێبهێڵێت.

 هەرچەندە لیڤەر پێشتر گرێبەستی لەگەڵ جێرمی جاکێی فەڕەنسی واژۆ کردووە بۆ وەرزی داهاتوو، بەڵام دەیانەوێت یاریزانێکی بە ئەزموونی وەک بیۆڵیش بگوازنەوە کە نرخەکەی لە بازاڕدا نزیکەی 18 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

یاکا بیۆڵ کە تا ساڵی 2030 گرێبەستی لەگەڵ لیدز هەیە، لەم وەرزەدا لە 17 یاریی تیپەکەیدا گۆڵێک و دوو ئەسیستی تۆمار کردووە و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی سۆلۆڤینیاش.