AM:11:51:24/02/2026
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد ئامادەن لە ساتی پێشکەشکردنی ئۆفەری باش ئەوا لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری برۆنۆ ببن.
مان یونایتد ئامانجیانە چاکسازی لە تیپەکەیان ئەنجام بدەن و چەند یاریزانێک بەرێ بکەن و بە پارەکانیان یاریزانی نوێ بگوازنەوە.
پێگەی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە کە پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی برۆنۆ فێرناندێز لەگەڵ مانچستەر یونایتد تەنها ساڵێکی ماوە و لەهەمان کاتدا تەمەنی گەیشتووەتە 31 ساڵ هەربۆیە بەرپرسانی تیپەکە بڕیاریانداوە لە ساتی پێشکەشکردنی ئۆفەری باش ئەوا بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە شەیتانە سوورەکان بە کەمتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری برۆنۆ نابن.
لەلایەکیترەوە یانەکانی بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان و سندقی وەبەرهێنانی سعودی ئامادەن ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ئەو ناوەراستکارە بکەن.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 26 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و 13 ئەسیست تۆماربکات.