PM:05:30:23/02/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد 175 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە لەپێناو گواستنەوەی تۆنالی و گۆردۆن.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەکارییەکانی بەمەبەستی گۆڕانکاریکردن لە پێکهاتەکەیدا بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکردووە بە فرۆشتنی چەند یاریزانێک لەپێناو ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ.
ئامانجێکی شەیتانە سوورەکان ئەوەیە کە هەردوو هێڵی ناوەڕاست و باڵی چەپی هێرشبردنی بەهێز بکات تا بتوانێت لە وەرزەکانی داهاتوودا بگەڕێتەوە سەر کێبڕکێی نازناوەکان.
رۆژنامەی تێلیگراف ئاشكرایکردووە، کارگێڕی مانچستەر یونایتد دوو یاریزانیان کردووەتە ئامانج کە ئەوانیش ساندرۆ تۆنالی ئیتاڵی و ئەنتۆنی گۆردۆنی ئینگلیزین لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن.
نوسیویەتی، یانەکەی شاری مانچستەر بڕی 175 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووەبەمەبەستی گواستنەوەی ئەو دوو ئەستێرەیە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا تا لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە لەگەڵیاندا بن.
رۆژنامەکە دەڵێت، ئەگەری زۆرە نیوکاسڵ رازیبێت بە فرۆشتنی تۆنالی بەڵام داوای بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە کاتێکدا یانەکانی ئارسناڵ و یۆڤانتۆس و لیڤەرپوڵیش هەمان یاریزانیان دەوێت.
جگە لەوەش نرخی گۆردۆن 115 ملیۆن یۆرۆیە و هەریەکە لە یانەکانی مانچستەر سیتی و چێڵسیش چاودێری دەکەن لە کاتێکدا بەرپرسانی نیوکاسڵ بە ئاسانی دەستبەرداری نابن.
خ . ک