سیمیۆنی باسی رووبەرووبونەوەی بەرشەلۆنە دەکات

AM:09:01:12/02/2026

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی رایگەیاند تیپەکەی ئامادەیە بۆ هەموو ڕووبەرووبونەوەیەک و ئاستی بەرشەلۆنەش تەواو نایابە.

دیگۆ سیمیۆنی پێش ڕووبەڕووبونەوەی بەرشەلۆنە لە جامی شا وتی کە باش دەزانم کە ئەرکمان چەندە قورسە و بەتەواوی لە هەستیاریی یارییەکە تێدەگەم.

وتیشی ئێمەش وەک بەرشەلۆنە یاریزانی پێکراومان هەیە نابێت تەنها باسی تیپی بەرامبەر بکرێت.

سەبارەت بە ئاستی هانسی فلێک ئاماژەی بەوەکرد کە راهێنەرێکی زۆرباشە و دەستکەوتی نایابی بۆ تیپەکەی بەدەست هێناوە.

سیمیۆنی ئەوەی ئاشکراکرد کە وەک ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو یانەیەک ئامادەن.

راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە جەختی کە بیر لەوە ناکاتەوە لە بەرشەلۆنە پێدری و رافینیا و راشفۆرد یاریی ناکەن بەڵکوو هەموو سەرنجی لەسەر یاریزانەکانی خۆیەتی.

لە کۆتاییدا دیگۆ سیمیۆنی رایگەیاند پیویستە سوود لە یاریگای خۆمان وەربگرین و بە ئەنجامێکی باش کۆتایی بە یارییەکە بهێنین.