یانەیەکی گەورە ستۆنزی دەوێت

PM:02:13:12/02/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن چاودێری بارودۆخی ستۆنز دەکەن و لە ئەگەری نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی ئامادەن ئۆفەری پێشکەش بکەن.

پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی جۆن ستۆنز لەگەڵ مانچستەر سیتی نزیکە لەوە کۆتایی پێبێت هەربۆیە بەرپرسانی یانە گەورەکانی جیهان لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو بەرگریکارە دەکەن.

پێگەی کاوت ئۆفساید ئاماژەی بەوەکردووە بایرن میونشن ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یانە باڤارییەکە ئامادەن مووچەیەکی باش پێشکەشی ئەو بەرگریکارە بکەن تاوەکوو رازی بکەن بەوەی بە گرێبەستەکەیان رازی ببێت.

لەلایەکیترەوە ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و ئەیسی میلانی ئیتاڵیش دەیانەوێتئەو یاریزانە بگوازنەوە هەربۆیە ئەرکی بایرن لە کڕینی ئاسان نابێت.

ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ مانچستەر سیتی بەشداری 290 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 19 گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.