PM:12:13:12/02/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا رایگەیاند لە ئاستی یاریزانەکانی رازییە و رۆژ بە رۆژ گەشەی زیاتر دەکەین.
پیپ گواردیۆلا پاش بردنەوەیان لە فولهام وتی کە خۆسانۆڤ رۆژ بە رۆژ زیاتر فێری زمانی ئینگلزی دەبێت لە ئێستادا تێدەگات داوایی چی لێ دەکەین و لە یارییگاش بڕیاریی ژیرانە دەدات.
وتیشی جۆن ستۆنز دەستی بە راهێنان کردن کردووەتەوە و بەم زوانە دەگەرێتەوە یارییگاکان.
گواردیۆلا جەختی لەوەکردەوە کە لە ئاستی یاریزانەکانی بەشێوەیەکی گشتی رازییە و هیوادارە بەردەوامبن لە گەشەکردن، چونکە بەم شێوەیە دەتوانن زۆرینەی یارییەکان ببەنەوە.
راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە دۆنارۆما لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان و خۆشحاڵە لەگەڵیانە.
لە کۆتاییدا پیپ گواردیۆلا ئاماژەی بەوەکرد رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی پریمەرلیگ کۆتایی نەهاتووە و تادواسات بەردەوام دەبین.