AM:09:48:12/02/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا و لە پاش
تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکەی رۆدیگێر بگوازێتەوە ریزەکانی.
پاش ئەوەی گرێبەستی ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر لەگەڵ ریاڵ مەدرید
لە کۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت و تاوەکوو ئێستاش هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێکردنەوەی
هەربۆیە یانەکانی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی دەکەن.
تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە تۆتنهام لە ئێستاوە
ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکیت گونجاو بۆ کڕینی ئەو بەرگریکارە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە سپێرێز ئامادەن
مووچەیەکی باش پێشکەشی رۆدیگێر بکەن.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە چاکسازی
گەورە لە هاوینی داهاتوودا ئەنجام بدەن، هەربۆیە ئەگەر زۆرە گرێبەستی ئەنتۆنیۆ
رۆدیگێر درێژ نەکەنەوە و لە کۆتایی وەرز دەستبەرداری ببن.
ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە
بەشداری تەنها نۆ یاریی کردووە و لەوماوەیەشدا هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نییە.