خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو... زاخۆ سەرەڕای دۆڕانی بە قادسییە لە پلەی یەکەم مایەوە

PM:10:01:10/02/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دهۆک سەرەڕای دۆڕانی بە قادسییە لە پلەی یەکەم مایەوە.
لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، قادسیەی کوێتی میوانداری زاخۆی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا بە گۆڵێکی یوسف هەقان بەپێش کەوتن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کوڕانی زاخۆ باشتر بینران و  هەوڵەکانیان خستەگەڕ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام قادسیە بە گۆڵێکی بێوەڵام براوەبوو.
لە یارییەکی تری  هەمان کۆمەڵەدا، عەینی ئیماراتی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سیترەی بردەوە.
لە ئێستاشدا پاش ئەنجامدانی پێنج یاری، زاخۆ بە 11 خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە، عەین نۆ خاڵی هەیە لە پلەی دووەم، قادسیەش پێنج خاڵی هەیە و پلەی سێیەمی گرتووە.