خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر یەکەمین شکستی دووچاری ناپۆلی کرد

PM:10:00:21/11/2021

760 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان توانی لە ناپۆلی بباتەوە و تووشی یەکەمین شکستی بکات لەم وەرزەدا.

لە یاریەکانی هەفتەی سیانزەیەمی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە ناپۆلی پێشەنگی خولەکە کرد و توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی لێبەرێتەوە.

یاریزانەکانی ئینتەر باشتر دەرکەوتن لە یاریەکەدا و توانیان لە خولەکەکانی 25 و 44 و 61 لەلایەن چالهانۆگلۆ بە لێدانی سزا و پیریسیچ و لاوتارۆ مارتینێز سێ گۆڵیان تۆمار کرد، دوو گۆڵەکەی ناپۆلیش لە خولەکەکانی 17 و 78 لەلایەن زیلینسکی و مێرتینزەوە تۆمارکران.

بەو ئەنجامەش ناپۆلی دووچاری یەکەمین شکستهات لەم وەرزەدا و بە 32 خاڵ لە پێشەنگدا مایەوە، ئینتەرمیلانیش بە 28 خاڵەوە لە پلەی سێیەمدایە.