ڤیدیۆ.. مان سیتی چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی

PM:06:57:21/11/2021

972 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی.

لە یاریەکانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا مانچستەرسیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی ئیڤەرتۆن کرد و یاریەکەشی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

یاریزانەکانی مان سیتی ئاستێکی زۆر بەرزیان نیشاندا و بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یاریگایان کردبوو، گۆڵەکانی مان سیتی لە خولەکەکانی 44 و 55 و 86 لەلایەن هەریەکە لە ڕەحیم ستێرلینگ و ڕۆدریگۆ و بیرناردۆ سیلڤاوە تۆمارکران.

بەو ئەنجامەش مانچستەرسیتی بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ چووە پلەی دووەم و ئیڤەرتۆنیش خاڵەکانی لە 15 خاڵدا مایەوە و لە پلەی یانزەیەمدایە.