PM:06:31:21/11/2021
1328 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گریزمان دوپاتیکردەوە لە بەرشەلۆنە کارەکان قورسبوون و لە ئەتلەتیکۆش
متمانەیەکی زۆریان پێمە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی تێلی فوتی فەرەنسی، ئەنتوان گریزمانی یاریزانی
یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی رایگەیاند، دێگۆ سیمیۆنی لەو کاتەی بوەتە ڕاهێنەی
لە ئەتلەتیکۆ مەدرید باشترین ئاستی پێبەخشیوە لە یاریگادا.
گریزمان وتی: کە دووبارە گەڕامەوە بۆ ئەتلەتیکۆ دوو دڵ بووم و دەترسام
لەوەی هاندەران کاردانەوەی خراپیان هەبێت بەرامبەرم بەڵام بە پێچەوانەوە بە
جوانترین شێوە پیشوازیان لێکردم.
وتیشی: سەرەتای ئەم وەرزە ئاستم وەک پێویست نەبوو بەڵام هەموو هەوڵێکی
خۆمدا و جەنگام لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستم و توانیشم سەرکەوتوو بم و ئێستاش بەو
شێوەیە کە خۆم دەمەوێت.
ئاشکراشیکرد، دڵخۆشە کە ماوەیەک لە بەرشەلۆنە یاری کردوە و پەیوەندی بەو
یانەیەوە کرد، لەوێ هەندێک هاوڕێی باشی هەبووە کە زۆر شتیان لێوە فێربووە.
دوپاتیشیکردەوە، کارکردن لە بەرشەلۆنە قورسبوو بەڵام کارەساتیش نەبوە بۆی چونکە
لە وەرزێکدا 20 گۆڵی تۆمارکردووە بە پێچەوانەوە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید متمانەیەکی
زۆریان پێیەتی و خێزانەکەشی دڵخۆشن لەدەرەوە و ناوەوەی یاریگا لە مەدرید.
خ . ک