PM:06:11:21/11/2021
1152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ستێرلینگ داوای لە یانەکەی کردووە کار ئاسانی بۆ بکەن لە پەیوەندیکردنی بە
بەرشەلۆنەوە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاندوە، ڕەحیم ستێرلینگی هێرشبەری
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە
بکات.
ڕۆژنامەکە دوپاتیکردەوەتەوە، ستێرلینگ داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە
کار ئاسانی تەواوی بۆ بکەن و ڕێگری لێنەکەن لە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ یانەی
بەرشەلۆنەدا.
ئاشكراشیکردوە، ستێرلینگ دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا پەیوەندی
بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات و بە پەرۆشیەوە گنگە بە هەوڵەکانی یانە کەتەلۆنیەکە
دەدات.
ڕونیشیکردوەتەوە، ستێرلینگ بێهیوابوە لە بڕیارەکانی گواردیۆلا کە بەردەوام
پشتگوێی دەخات و کەمترین خولەک بەشداری پێدەکات لە یارییەکاندا و دەیەوێت یانەکەی
جێبهێڵێت.
سپۆرت دەڵێت، مان سیتی لاریان نیە لە دەستبەرداربوون لە ستێرلینگ بەڵام بە
فرۆشتن بەک بە خواسن و لە ئێستاشدا بەرشەلۆنە ناتوانێت یاریزانی نوێ بکڕێت و بە
نیازە بە خواستن بیگوازێتەوە.
خ . ک