PM:04:29:21/11/2021
3772 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕۆناڵدۆ داوای کردووە ئینریکی بکرێتە ڕاهێنەری یانەکەیان و ڕاهێنەرەکەش
گرنگی بەو پۆستە دەدات.
تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، دوای دوورخستنەوەی سۆڵشایەر لە ئەرکی
ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکە داوای
گرێبەستکردنی لەگەڵ لویس ئیریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە تا بکرێتەوە
ڕاهێنەریان.
تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، لویس ئینریکی گرنگی بە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی
شەیتانە سوورەکان دەدات و ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ کارگێڕی یانەکەدا بکات بەمەبەستی
گرێبەستکردن لەگەڵیاندا.
جیانلوکا دی ماریزۆ ڕۆژنامەنووس لە تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، لە ئێستادا
چەند ناوێکی تریش لەسەر مێزی کارگێڕی یانەکەی شاری مانچستەردان بۆ وەرگرتنی
ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان.
ڕونیکردوەتەوە، هەریەکە لە لۆران بلان و لۆپیتیگی و زەینەدین زیدان و
ڕۆجەرز لەو ڕاهێنەرانەن کە گرنگیەکی زۆریان پێدەدرێت لەلایەن خاوەنداری یانە
ئینگلیزیەکەوە.
خ . ک