PM:03:02:21/11/2021
2996 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند چاوەڕێی دواین هەڵوێستی ڕیاڵ مەدرید دەکات و دواتر داهاتووی خۆی
یەکلادەکاتەوە.
ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەی
بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پێی باشترە گرێبەست لەگەڵ ڕیاڵ مەردید ئیمزا بکات و لە
ڕیزەکانی ئەو یانەیەدا یاریبکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، هالاند چاوەڕێی دواین هەڵوێستی یانە ئیسپانیەکە دەکات و
دەیەوێت بزانێت لەئەگەری گواستنەوەی کیلیان مباپێدا لەکوێی پلانەکانی ئەو یانەیەدا
دەبێت.
ڕونیشیکردوەتەوە، هالاند مەرجی مووچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو
یانەیە داناوە کە دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بکات و بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.
بێڵد ئاشكرایکردووە، ئەگەر ڕیاڵ مەدرید مەرجی مووچەی ساڵانەکە جێبەجێنەکات
ئەوا هێرشبەرە نەرویجیەکە بە دڵنیاییەوە پەیوەندی دەکات بە یەکێک لە یانە
گەورەکانی ئینگلتەراوە.
لە ماوەی ڕابردوودا چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپای وەک مانچستەر سیتی و
ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و چێڵسی و بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان و مان یونایتد
هەوڵی گرێبەستکردنیان لەگەڵ هالاند داوە.
خ . ک