AM:09:45:21/11/2021
1400 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسى ڕایگەیاند کاتێکى زۆریان پێچووە تا یارییەکەیان بەرامبەر نانت
یەکلاکردووەتەوە و بە یەکەم گۆڵیشى لە لیگ وەندا دڵخۆشە.
دواى بردنەوەکەى بەرامبەر نانت لە خولى فەڕەنسا، لیۆنێل میسى یاریزانى
پاریس سان جێرمان لە ڕێگەى تۆڕى ئەمازۆن برایم ئاماژە بەوەدەکات، لە یارییەکەدا
چەندین هەلیان درووستکردووە، بەڵام کاردانەوەى گۆڵچى نانت زۆر باش بووە لە تایمى
یەکەمدا.
میسى دەڵێت "هەستمان بە ترس نەکرد، بەڵام کاتێکى زۆرمان پێچوو بۆ
یەکلاکردنەوەى یارییەکە لە سودى خۆمان، من دڵخۆشم لەبەرئەوەى یەکەم گۆڵم لە لیگ
وەندا تۆمارکرد، هەرچەندە بە درێسى پاریسەوە گۆڵم تۆمارکردووە لە چامپیۆنز لگدا".
هاوکات میسى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وێنەى خۆى لە کاتى ئاهەنگگێڕانى گۆڵەکەى
بڵاوکردووەتەوە و باسى لەوەشکردووە، بردنەوەکەیان گرنگ بووە بۆ ئەوەى بەردەوامی بە
بەرەوپێشچوونیان بدات.
لیۆنێل میسى لەگەڵ پاریس سان جێرمان سێ گۆڵى لە چامپیۆنز لیگدا تۆمارکردووە،
گۆڵێکیان بەرامبەر مانچستەر سیتى و دوو گۆڵیشیان لە بەرامبەر لایپزیگدا بووە.
گ . ف