خشتەى یارییەکانى ئەمڕۆى خولى ئیسپانیا

AM:08:41:21/11/2021

2524 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ لە خولى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید دەبێتە میوانى گرانادا و سۆسیداد و ڤالانسیاش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە هەفتەى 14ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەمڕۆ کاتژمێر شەش و 15 خولەکى ئێوارە، ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا ڕووبەڕووى گرانادا دەبێتەوە.

لە یارییەکانى تردا و کاتژمێر هەشت و 30 خولەکى شەو، ئیلچى میواندارى ڕیاڵ بیتیس دەکات و کاتژمێر 11ش، ڕیاڵ سۆسیداد لە یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر ڤالانسیا یارى دەکات.

لە دوایین یارى هەفتەکەشدا، دووشەممە کاتژمێر 11ى شەو، ڕایۆ ڤایکانۆ میواندارى ڕیاڵ مایۆرکا دەکات.

لە ئێستادا سیڤیلیە بە 28 خاڵ و بەکاتى پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەى گرتووە و بەجیاوازى گۆڵ لە پێش سۆسیدادى پلەى دووەمەوەیە، ڕیاڵ مەدریدیش لە پلەى سێیەمدایە و 27 خاڵى هەیە.

گ . ف

No description available.