PM:10:30:01/01/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و
بەبێ گۆڵ لەگەڵ لیدز یونایتد یەکسانبوو
لە یارییەکی هەفتەی 19ی خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێڵد
میوانداری لە لیدز یونایتد کرد.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ بەتەواوی باڵادەستیان بەسەر
یارییەکەدا پیشان دا بەڵام نەیانتوانی لە تۆمارکردنی گۆڵ سەرکەوتووبووبن،
سەرئەنجام ئەم تایمە بە سپێتی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمیشدا یارییەکە بەهەمان سیناریۆ
بەردەوامبوو هەبوو بەجۆرێک لیڤەرپوڵ هەوڵێکی زۆری دەدا بۆئەوەی گۆڵی پێشکەوتن
تۆماربکات، بەڵام سەرکەوتوونەبوون.
سەرئەنجام یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات و لیڤەرپوڵ دوو
خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەم ئەنجامە لە پلەی چوارەمدایە بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ و
لیدز یونایتدیش بە 21 خاڵ پلەی 16ی گرتووە.