PM:02:21:02/01/2026
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەکانی وێستهام و فولهام کێبڕکێی گواستنەوەی ستێرلینگ دەکەن و
یاریزانەکەش یانەی دووەمی لاپەسەندە.
یانەی وێستھامی ئینگلیزی ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی لە بازاڕی
گواستنەوەی زستانەی مانگی یەکی ساڵی نوێدا، رەحیم ستێرلینگ بەشێوەی خواستن لە
یانەی چێڵسییەوە بباتە ریزەکانی، بەڵام خودی یاریزانەکە پێی باشترە بەشێوەیەکی
هەمیشەیی لە یانەکەی جیاببێتەوە، یان لانی کەم گرێبەستە خواستنەکەی مەرجی کڕینەوەی
هەمیشەیی لەگەڵدا بێت بۆ ئەوەی داهاتووی بە تەواوی روون بێتەوە.
لە لایەکی ترەوە، جەیکوب ستاینبێرگ لە رۆژنامەی گاردیان
بڵاویکردووەتەوە کە بەهۆی بارودۆخی خراپی وێستھام لە خوارەوەی ریزبەندی، دوورە
ستێرلینگ ئارەزووی چوون بۆ ئەو یانەیەی هەبێت، هاوکات فلۆریان پڵێتنبێرگ ئاشکرای
کردووە، بەرپرسانی وێستھام گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ستێرلینگ فولهامی لا
پەسەندترە، چونکە ئەو یانەیە لە پلەی یازدەهەمدایە و 13 خاڵ لە وێستھام دوورە.
رەحیم کە لەم وەرزەدا تا ئێستا تەنانەت یەک خولەکیش یاری نەکردووە،
دوای ئەزموونێکی سەرنەکەوتووی لەگەڵ ئارسیناڵ، ئێستا لەبەردەم بڕیارێکی گەورەدایە
بۆ هەڵبژاردنی وێستگەی داهاتووی لە لەندەن.