رۆدریگۆ دەیەوێت لە ریاڵ مەدرید بڕوات

PM:02:53:02/01/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆدریگۆ دەیەوێت لە ریاڵ مەدرید بڕوات و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەکی پریمەر لیگەوە بکات.

رۆدریگۆ گۆیس، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریاڵ مەدرید، بڕیاری داوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵێت و هیچ ڕێگەیەک بۆ پاشگەزبوونەوە نەماوە، بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، یاریزانە بەڕازیلییەکە و باوکی خەریکی هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرێکی کارگێڕی بەناوبانگن بۆ ئەوەی رێکارەکانی گواستنەوەی بۆ خولی ئینگلتەرا تەواو بکات، چونکە یاریزانەکە پێی وایە لە مەدرید وەک پێویست قەدری ناگیرێت.

هەرچەندە رۆدریگۆ ئارەزووی دەکرد لە مێرکاتۆی زستانەدا بڕوات، بەڵام بەهۆی پێکانەکەی مباپێوە ریاڵ مەدرید رێگەی پێنادات و تا کۆتایی وەرز دەمێنێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت مانچستەر سیتی و ئارسناڵیش کێبڕکێی بەدەستهێنانی بکەن، کە نرخی گواستنەوەی نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە یاریزانەکە نایەوێت بچێتە بایرن میونشن و تەنها پریمەرلیگی لا مەبەستە.

لە ئێستاشدا بارودۆخی یاریزانە بەڕازیلییەکانی ریاڵ مەدرید بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت؛ دوای ئەوەی ئیندریک بەخواستن چووە لیۆن، ئێستا تەنها رۆدریگۆ نییە کە دەیەوێت بڕوات، بەڵکو ڤینیسیۆس جۆنیۆریش بەهۆی ناڕەزایەتی هاندەرانەوە لە دۆخێکی نادیاردایە، بەمەش ئەگەری زۆرە بۆ وەرزی داهاتوو تەنها ئێدێر میلیتاو وەک بەڕازیلی لە ریزەکانی یانە شاهانەکەدا بمێنێتەوە.