مارێسکا هاندەرانی چێڵسی تووشی شۆک دەکات و راستی
دوورکەوتنەوەشی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرا دەبێت.
پاش یەکسانبوونی یانەی چێڵسی بەرامبەر بۆرنمۆس بە
ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان، ئینزۆ مارێسکای راهێنەری ئیتاڵی ئامادەی کۆنگرەی
ڕۆژنامەوانی دوای یارییەکە نەبوو، یانەی چێڵسیش هۆکارەکەی بۆ نەخۆشکەوتنی لەناکاوی
راهێنەرەکەیان گەڕاندەوە.
بەڵام رۆژنامەی
سان سپۆرت پەردەی لەسەر ڕاستییەکان لادا و ئاشکرای کرد کە مارێسکا هیچ کێشەیەکی
تەندروستی نەبووە، بەڵکو بە ئەنقەست نەیویستووە بەشداری کۆنگرەکە بکات نەخۆشی وەک
بەهانەیەک بەکارهێناوە.
بەپێی
زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، ئەم ڕاهێنەرە تەمەن 45 ساڵە بە جددی بیر لە
دەستلەکارکێشانەوە و جێهێشتنی ستامفۆرد بریتج دەکاتەوە و هەموو بژاردەکانیش
لەبەردەمیدا کراوەن.
سان سپۆرت
باسی لەوەشکردووە، ئینزۆ سەرەڕای ئەوەی ڕێزێکی زۆری بۆ هاندەرانی بلوز هەیە و فشار
و چاوەڕوانییەکانیان بە مافێکی ڕەوا دەزانێت، بەڵام گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە
مەرج و فشارەکانی کارگێڕی یانەکە بەسەریدا بە جۆرێکن کە هیچ ڕاهێنەرێکی تری گەورە
لە جیهاندا ناتوانێت بەرگەیان بگرێت و قبووڵیان بکات.
مارێسکا درۆی لەگەڵ ڕاگەیاندەکان کردووە
نوێدەکرێتەوە...