PM:03:15:01/01/2026
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس داواکارییە داراییەکانی بۆ ریاڵ
مەدرید کەمکردووەتەوە و هەردوولا نزیکتربوونەتەوە لە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڤینیسیۆس هێڵی سووری بەزاندووە
سەبارەت بە دانوستانەکانی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە، 18 مانگی
ماوە تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی نێوان هەردوولا لە دوای
کۆبوونەوەی هاوینی ڕابردووەوە دوای مۆندیالی یانەکان وەستاون، بەهۆی زۆری
داواکارییە داراییەکانی یاریزانەکە.
ئاس وتی، بەڵام لە چەند
هەفتەی ڕابردوودا هەردوو لا لە دانووستانەکاندا نزیکبوونەوەیانبەخۆیانەوە بینیوە،
چونکە یاریزانەکە ئامادەیە داواکارییە داراییەکانی کەمبکاتەوە.
ئاس دەشڵێت: خواستێکی
هاوبەش لەنێوان هەردوولادا هەیە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ، ڤینیسیۆسیش لە
پەیامێکدا مەبەستی خۆی دەربڕی و تیایدا شانازی بە ڕیال مەدرید و هاندەرانی کرد لە
پیرۆزبایی ساڵی نوێدا.
باسی لەوەشکردووە، نوێکردنەوەی گرێبەستەکە
پەیوەندی بە دوو لایەن هەیە، یەکەمیان ئاشتکردنەوە هاندەران لەلایەن ڤینی،
دووەمیان توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکەی لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر.