PM:10:17:31/12/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فیفا خەڵاتی زە بێستی هەڵوەشاندەوە و بە
هاوبەشی لەگەڵ گڵۆب سۆکەر باشترینەکان هەڵدەبژێرێت.
بە شێوەیەکی فەرمی یەکێتی تۆپی پێێ جیهان،
ناسراو بە فیفا لەگەڵ بەڕێوبەرانی خەڵاتەکانی گڵۆب سۆکەرڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ پێشکەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی تۆپی پێ.
ئامانج لەو رێککەوتنەڕکابەریکردنە لەگەڵ خەڵاتی باڵۆن دۆر، بۆ ئەوەی خەڵاتی گڵۆب سۆکەر ببێتە
باوەڕپێکراوترین خەڵات لە تۆپی پێی جیهاندا، دابەشکردنی خەڵاتەکەش بە هاوبەشی لە نێوان فیفا و گڵۆب
سۆکەر لە ساڵی 2026ەوە دەستپێدەکات.
پێشتر فیفا لە ساڵی 2010ەوە لەگەڵ گۆڤاری
فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی رێککەوتنی واژۆ کردبوو، ساڵانە خەڵاتی باڵۆن دۆریان دابەش
دەکرد، بەمەش باڵۆن دۆر بووە متمانەپێکراوترین خەڵات.
بەڵام دوای ساڵی 2016 ئەم رێککەوتنە
کۆتاییهات، دوای دەستبەکاربوونی جیانی ئینفانتینۆ فیفا خەڵاتی زە بێستی داهێنا، کە
تایبەت بوو بە خۆی، بەڵام ئێستا زە بێستی هەڵوەشاندەوە و چۆن لەگەڵ باڵۆن دۆر
رێککەتنی کردبوو، ئێستا لەگەڵ گلۆب سۆکەر هاوبەشی یەکترن.