فەرمی.. مارێسکا دوورخرایەوە

PM:04:33:01/01/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی رایگەیاند مارێسکا چیتر راهێنەری تیپەکەیان نیە و وازی لە ئەرکەکەی هێناوە.

یانەی چێڵسی لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە لەمەوبەدوا ئینزۆ مارێسکا ئیتاڵی سەرپەرشتی تیپەکەیان ناکات.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە کارگێری تیپەکەیان لەگەڵ ئەو راهێنەرە گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان، چونکە یانەکەیان لە ئێستادا لە چوار پاڵەوانێتی رکابەری دەکات و بۆ باشترکردنی ئەنجامەکانیان ئەم هەنگاوە پێویستبوو.

بلوز لە دواین 10 یاریی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنها سێ یاریی بردووەتەوە و ئەمەش هۆکاری سەرەکی دوورخستنەوەی ئینزۆ مارێسکا بووە.

لەلایەکیترەوە راهێنەرەکە لە ماوەکانی رابردوودا لە لێدوانێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە وەک پێویست کارگێری یانەکە پشتیوانی خۆی و یاریزانەکانی ناکەن،هەربۆیە پاش ئەم لێدوانە بەتەواوی نێوانی لەگەڵ بەرپرسانی تیپەکەی تێکچوو.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە توانی هەردوو نازناوی جامی جیهانی یانەکان و یۆرۆپالیگ بۆ یانە ئینگلزییەکە بەدەست بهێنێت.