AM:01:06:02/01/2026
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی دوو خاڵی زۆر گرنگی لەدەستدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ سەندەرلاند یەکسانبوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 19 پریمەرلیگ یانەی مانچستەر سیتی بووە میوانی سەندەرلاند.
لەتایمی یەکەمدا کوڕانی گواردیۆلا زیاتر کۆنترۆڵی تۆپیان لابوو و لەچەندین کاتیشدا نزیکبوون لەگۆڵ تۆمارکردن بەڵام سەرکەوتوونەبوون،سەرئەنجام نیوەی یەکەم ئەنجام بەبێ هەژاندنی تۆڕی گۆڵ کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا مان سیتی بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن، بەڵام سەندەرلاند بەرگرییەکی زۆرباشیان ئەنجامدا و شکستیان بەسەرجەم هەوڵەکانی تیپی میوان هێنا.
سەرئەنجام یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و مان سیتی دوو خاڵی زۆر گرنگی لەدەستدا و بەم ئەنجامە بە کۆکۆردنەوەی 41خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و سەندەرلاندیش بە 29خاڵ لە پلەی حەوتەمە.
لەلایەکیتریشەوە و لە یارییەکی تری هەمان هەفتەدا تۆتنهام بەهەمان ئەنجام لەگەڵ برینتفۆرد یەکسانبوو.