PM:01:45:01/01/2026
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ سەرەڕای ئەوەی هاوینی رابردوو زیانێکی
زۆری بەرکەوت بەڵام بە کڕینی زوبیمێندی گرەوێکی گەورەی بردووەتەوە.
یانەی ئارسناڵ لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا
بە زیانێکی دارایی گەورە کە گەیشتە 283 ملیۆن یۆرۆ بووە یەکەمی جیهان، بەڵام گرەوی
میگیێل ئارتێتا لەسەر مارتن زوبیمێندی هەموو هاوکێشەکانی گۆڕی.
زوبیمێندی کە بە 70 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین
کڕینی وەرز هاتە یاریگای ئیمارات، ساڵی 2025ی بە درەوشانەوەیەکی بێوێنە کۆتایی
پێهێنا و سەلماندی کە جێگرەوەیەکی بێ وێنەیە بۆ تۆماس پارتی و جۆرجینیۆ.
ئەم
ئەستێرە ئیسپانییە نەک تەنها بووەتە سەرکردەی ناوەڕاستی گەنەرز و زۆرترین خولەک
یاری کردووە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی گەورەی لە شێوازی یاریکردنیدا دروست کردووە؛ ئەو
کە لە سۆسیداد تەنها ئەرکی بەرگری هەبوو، لەم وەرزەدا و تا مانگی کانوونی یەکەم شەش
گۆڵی تۆمارکردووە کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە کاروانی وەرزشیدا.
ئاستە
بەرزەکەی زوبیمێندی لە بردنەوەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا جارێکی تر وایکرد شارەزایان
بە رۆدری نوێ ناوی ببەن، چونکە توانیویەتی لە ماوەیەکی کەمدا ببێتە هێزی هاوسەنگی
ئارسیناڵ و تەنها لە چەند مانگێکدا ئەو گەشەیە بکات کە بۆ یاریزانانی تر ساڵانێکی
زۆری دەوێت، بەمەش بووەتە کلیلی سەرەکی ئارتێتا بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوی پریمەر
لیگ.