نەیمار لەگەڵ سانتۆس گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی

AM:10:16:01/01/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار داهاتووی خۆی یەکلاکردەوە و لەگەڵ سانتۆس گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مێرکاتۆی گواستنەوەی زستانە، نەیمار جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی کۆتایی بە دەنگۆکان هێنا و بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سانتۆس نوێ بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، نەیمار بۆ ماوەی ساڵێکی تر و تاوەکو کانوونی یەکەمی 2026 لەگەڵ سانتۆس بەردەوام دەبێت، ئەمەش دڵنیایی دەدات کە تەنانەت ئەگەر بۆ مۆندیالی 2026 بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکرێت، هێشتا وەک یاریزانی سانتۆس دەمێنێتەوە.

ئەم هەنگاوەی نیمار گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە شێوازی گرێبەستەکانیدا، چونکە لەوەتەی مانگی شوباتی رابردووەوە تەنها گرێبەستی کورتخایەنی شەش مانگی واژۆ دەکرد، بەڵام ئێستا بڕیاریداوە بۆ ماوەیەکی درێژتر پابەند بێت بە یانەکەی لێوەی پێگەیشت.

لە لایەکی ترەوە سەرچاوەکانی گڵۆبۆ سپۆرت دووپاتیان کردووەتەوە کە یانەی سانتۆس هەموو ئامادەکارییەکی کردووە و لە ماوەیەکی کورتی داهاتوودا بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەم ئەفسانەیەی سامبا ڕادەگەیەنێت.