PM:08:10:31/12/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆما بڕیاریانداوە گرێبەستی دیبالا نوێ نەکەنەوە و ئەو یاریزانە لە کۆتایی وەرز دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.
هەڵکشانی تەمەنی پاولۆ دیبالا و دابەزینی ئاستی وای لە بەرپرسانی رۆما کردووە و بڕیاربدەن گرێبەستی پاولۆ دیبالا نوێ نەکەنەوە کە وابڕیارە لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی پێدێت.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە یانە ئیتاڵییەکە وای دەبینن دیبالا هیچ سودێکیان پێنابەخشێت هەربۆیە ئەم بڕیارەیان داوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پلانی یاریزانەکە بەجۆرێکە کە بەردەوام دەبێت لە یارییکردن و بەجۆرێک هەڵسەنگاندن بۆ تەواوی ئەو گرێبەستانە دەکات کە پێشکەشی دەکرێت و پاشان باشترین یانەیان هەڵدەبژێرێت.
لەلایەکیترەوە سندوقی وەبەرهێنانی سعودی لە ماوەکانی رابردوودا بەردەوام چاودێری ئەو یاریزانەیان کردووە، هەربۆیە ئەگەر دیبالا بڕیاری یارییکردن بدات لە دەرەوەی کیشوەری ئەوروپا ئەوا ئامادەن ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 14 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.