دی لافۆنتی: شەش گۆڵپارێزی نایابمان هەیە

PM:07:00:24/12/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی لا فۆنتی دوپاتیکردەوە باشترینەکان بۆ مۆندیال بانگهێشت دەکات و شەش گۆڵپارێزی نایابیشیان هەیە.

لویس دی لافۆنتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، بەردەوام لەرێگەی ستافی هونەریەوە چاودێری ئاستی سەرجەم ئەو یاریزانانە دەکەن کە خۆیان مەبەستیانە.

دی لا فۆنتی وتی، ژمارەی یاریزانەکانی زۆرن و زیاترن لە 100 یاریزان کە چاودێریان دەکەن چونکە دەیانەوێت باشترین و بەهێزترین پێکهاتە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال ئامادەبکەن.

وتیشی، لە پێگەی گۆڵپارێز لە ئێستادا شەش گۆڵپارێزی ئاستبەرز بوونیان هەیە کە کیبڕکێ دەکەن بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە کە هەریەکە لە ئۆنای سیمۆن و داڤید رایا و ئەلێکس ریمیرۆن بژاردەی یەکەمن بۆ بەشدارییکردن لەو پاڵەوانێتییە.

دەشڵێت، ئێستا سەرنجەکان لەسەر رۆبێرتۆ سانچێز و خوان گارسیا و لیۆ رۆمانن کە ئەوەش ئەگەری هەیە بانگهێشت بکرێن بەڵام ئەو بابەتە ئاڵۆزە چونکە دەبێت چاوەڕێی ئاستی سەرجەمیان بکەین تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو.
خ . ک